هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەستگیركردنی 15 كەسیان راگەیاند

عێراق

18/11/2022     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین-

هێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق 15 تیرۆریستان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكەدا دەستگیركرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگریی و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و لە دوای وەرگرتنی رەزامەندی دەسەڵاتی دادوەریی، 15 تیرۆریست لە هەریەك لە پارێزگاكانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەددین، واست، كەركووك و دیالە دەستگیر كراوە.

ئەوەش هاتووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراون بوونە و دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، رەوانەی لایەنی پەیوەندار كراون بۆ گرتنەبەری رێككاری پێویست لەبارەیانەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن