داعش پەلاماری سوپای عیراق دەدات.. قوربانی هەیە

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 33

راچڵەكین -

لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە كەركوك، چوار سەربازی سوپای عێراق كوژران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، ئەمڕۆ شەممە، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی سوپای عیراق لە گوندی چیمەن-ی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر لە باكووری پارێزگای كەركوك و لەئەنجامدا چوار سەربازی عیراق كوژران.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو شوێنەی كە لەلایەن داعشەوە پەلاماردراوە، دوایین سەنگەری سوپای عیراقە بە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی، لەدوای رووداوەكەش، تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و هێزە عێراقییەكانیش ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكەدا دەستپێكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن