رووسیا: كیێڤ شارێكی رووسییەو وەریدەگرینەوە

جیهان

20/11/2022     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین -

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، كیێڤ-ی پایتەختی ئۆكراینا شارێكی دێرینی رووسیایەو هەر دەبێ بگەڕێتەوە بۆ باوەشی نیشتمان.

دیمیتری میدڤیدیڤ، لەوەڵامی لێدوانەكانی بەرپرسانی ئۆكراینا كە رایانگەیاندبوو نیمچەدورگەی كرێمیا كۆنترۆڵ دەكەنەوەو دەیخەنەوە سەر خاكی وڵاتەكەیان، رایگەیاند: نیمچە دورگەی كرێكیا بەشێكی دانەبڕاوە لە خاكی رووسیای فیدراڵ، نەك هەر ئەو ناوچەیە، بەڵكو كیێڤ-ی پایتەختی ئێستای ئۆكرایناش یەكێكە لە شارە دێرینەكانی رووسیاو هەر دەبێ وەریبگرینەوەو بیخەینەوە سەر خاكی رووسیای فیدراڵا.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، كیێڤ پایتەختی كۆنی رووسیا بووە، هەروەها یەكێك بووە لە شارە گەورەكانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی رووسیاو پایتەختی یەكێك لە كۆمارەكانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو بووە، تاوەكو دانیشتوانی ئەو شارە بە زمانی رووسی قسە بكەن و وەك هاووڵاتییەكی رووسی بیربكەنەوە، ئەوا رۆژێك هەر دەبێ بگەڕێندرێتەوە سەر خاكی رووسیا.

لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا لە 24ی شوباتی ئەمساڵ كە تائێستاش بەردەوامە، سوپای رووسیا چوار هەرێمی ئۆكراینای خستووەتە سەر خاكی وڵاتەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن