سەركردەیەكی باڵای سەرایا سەلام كوژرا

عێراق

24/11/2022     ژمارەی بینراو 791

راچڵەكین –

لەپارێزگای میسان-ی باشووری عیراق لەئەنجامی روداوێكی تەقەكردن، سەركردەیەكی میلیشیاكانی سەرایا سەلام-ی سەر بە رەوتی سەدر كوژرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری عەمارە،سەنتەری پارێزگای میسان لەباشووری عیراق، چەند چەكدارێكی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە سەركردەیەكی باڵای میلیشیاكانی سەرایا سەلام كردووە، كە گروپێكی چەكداری سەر بە رەوتی سەدرە، لەئەنجامدا سەركردەكە كوژراوەو یەكێك لە پاسەوانەكانیشی بە سەختی بریندار بووە.

تائێستاش لایەنە ئەمنییەكانی عیراق بەفەرمی هیچ راگەیەندراوێكیان لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوەو ناسنامەی سەركدە كوژراوەكەو چەكدارە هێرشبەرەكانیش ئاشكرانەكراون، كە لەدوای ئەنجامدانی كردەوەكە، بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن