گەرمیان؛ سێ تەقەكەر دەستگیردەكرێن

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 86

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی سێ كەسی راگەیاند كە تۆمەتبارن بەتەقەكردن لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 11:45خولەكی شەوی 19/20ی ئەم مانگە لە شاخی  بەرانان لەقەزای دەربەندیخان تەقه لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەرڵگركرا، بەهۆیەوە تایەی ئۆتۆمبێلەكە تەقی كە شۆفێرەكەی كەسێكی عەرەب بووه بەناوی ن.. ج. ح و
خەڵكی پارێزگایی بەغدادبووە.

ئەوەش هاتووە، بە كەمترلە15 خولەك مەفرەزەكانمان لەئاسایشی دەربەندیخان گه یشتنە شوێنی  ڕووداوەكەو سێ  كەسیان دەستگیركرد كەتاوانەكەیان  ئەنجام دابوو بەم ناوانەی لای خوارەوه:
 یەكەم/
ا. ع. ح. چەكی كڵاشینكۆف و مزەلی و یەك شانەو ٢٧ فیشەكی بی بووه لەگەڵ یەك دەمانجە.
دووەم/
 ه. ع. ق. لەدایك بوی 199‪0 دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیه شۆفێر پیكاب بوو لەجۆری نیسان دەبڵ
سێیەم /
 ش. ع. أ
لەدایك بووی 199‪1
دانیشتوی گوندی گەوره  قەلایه سەربە ناحیەی زڕایەن پیشەی شۆفێری گەڵابەیه ناوبراو تەقەكانی كردووه 

ئاسایشی گەرمیان دەڵێت، لەسەر بڕیاری دادوەر  لێكۆڵینەوە دەربەندیخان هەرسێ  تۆمەتبار ڕاگیراون بەپێی   مادەی (٤٠٥/٣١)ی.س.ع.  رەوانەی پۆلیسی دەربەندیخان كراون

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن