بەفر لەچەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت

کوردستان

25/11/2022     ژمارەی بینراو 1166


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو پێشبینیانە بێت، ئەمڕۆ هەیینی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكان لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆڵێكی باران بارینی چڕ سەرتاپای ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە .  سەنتەری پارێزگاكان و زۆربەی ناوچەكانی تر باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ جار لە كاتی باران باریندا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت . لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەكات .

سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و باران بارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاكان . لە سنووری پارێزگای دهۆك و باكووری خۆرهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان زۆرترین ڕێژەی باران بارینمان دەبێت . لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە وە پێشبینی دەكرێت لە كاتی بەیانی زوودا پلەكانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  12 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  17 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  12 پلەی سیلیزی
سۆران    :  13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  20 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن