راچڵەكین-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەرۆژی چوارشەممە 30/11/2022 شەقامی سەرەكی سلێمانی -تاسڵوجە دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی ) لەسبەینێ چوارشەممە كە دەكاتە ڕێكەوتی ٣٠\١١\٢٠٢٢، لە كاتژمێر 7:30 خولەكی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەكیی سلێمانی-تاسلوجە بە ئاڕاستەی تاسڵوجە دادەخریت واتە; لە دوای یوتێرنی باخی بەختیاریی، ئەو شەقامە دەگیرێت كە بە ئاڕاستەی تاسلوجە دەڕوات، وە شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوەو كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە. بۆیە هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، كە گەڕانەوە بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ، ڕۆشتن بەرەو قلیاسان، هەروەها هاتن لە تاسڵوجە بۆ ناوشاری سلێمانی ئاسایی دەبێت."
ئەوەش هاتووە:" داواكارین لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، هاوكارمانبن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە."