پەرلەمانی عیراق متمانە بە دوو وەزیری كورد دەبەخشێت

عێراق

03/12/2022     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین –

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، متمانەی بە دوو وەزیری حكومەت لە پشكی كورد بەخشی و بەمەش تەواوی كابینە وەزارییەكەی محەمەد شیاع سودانی پڕكرانەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامداو لە بڕگەی دانیشتنەكە، كاندیدی هەردوو پۆستی وەزیری ژینگەو ئاوەدانكردنەوە، خرایە دەنگدانەوەو دەنگیان پێویستیان بەدەستهێنا.

هەریەك لە نزار محەمەد ئامێدی لەپشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی وەزیری ژینگەو بەنگین رێكانی لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوە، متمانەیان پێبەخشراو لەمڕۆوە دەستبەكاردەبن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن