بەرەی توركمانی عیراق: جێبەجێكردنی ماددەی 140 شكستی هێناوە

کوردستان

03/12/2022     ژمارەی بینراو 267

راچڵەكین-

توركمانەكانی عیراق رەتیدەكەنەوە، كەركووك بكرێتە بابەتی دانوستانی سیاسیی نێوان بەغدا و هەولێر و هۆشداریان دا كە رەنگە ئەمە ببێتە هۆی روودانی شەڕی ناوخۆ لەو شارەدا.

حەسەن توران، سەرۆكی بەرەی توركمانی عیراق، لەگەڵ سەركردەكانی دیكەی پارتە سیاسییە توركمانییەكان و پەرلەمانتارە توركمانەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

توران ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە دژی ئەوەین بەبێ ئامادەبوونی توركمانەكان ماددەی ١٤٠ بخرێتە ناو رۆژەڤی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا. ئەم ماددەیە پێشتر لە رۆژەڤدا نەما و جێبەجێكردنی شكستی هێناوە."

وتیشی:" لە راپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا هۆشداریی دراوە لەوەی ئەگەر ئەم ماددەیە جێبەجێ بكرێت شەڕی ناوخۆ لە نێوان پێكهاتەكانی ناو شارەكەدا روودەدات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن