جەستەی پێلێ توانای وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی نەماوە

وەرزش

04/12/2022     ژمارەی بینراو 305

راچڵەكین-

جەستەی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل، پێلێ وەڵامی چارەسەرە كیمیاییەكانی شێرپەنجەی نییە و لە ئێستادا خراوەتە ژێر چارەسەری هێوركەرەوەوە. 

لە هەواڵێكی رۆژنامەی فۆڵها سێ ساودا، ئاماژە بەوە كراوە، پێلێ لە ئەیلوولی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا چارەسەری كیمیایی بۆ شێرپەنجە وەردەگرێت. 

لە هەواڵەكەدا باس لەوە كراوە، پێلێ رۆژی سێشەممە بۆ پشكنین هێنراوەتە نەخۆشخانە و ئەوە زانراوە كە لاشەی وەڵامی چارەسەری كیمیایی نەبووە، بەڵام بێ ئەوەی ببرێتە یەكەی چاودێریی چڕ، رێكار بۆ كەمكردنەوەی ئازار و تەنگەنەفەسی گیراوەتەبەر. 

لە ئێستا پێلێ لەژێر چارەسەری هێوركەرەوەدایە، و ئەو جۆرە چارەسەرە بۆ ئەو كەسانە بەكاردێت كە نەخۆشییەكی جددییان هەیە و ئەگەری چاكبوونەوەیان كەمە. چارەسەرەكەش بۆ ئەوەیە نیشانەكانی نەخۆشییەكەیان لەسەر كەم ببێتەوە و ژیانیان باشتر ببێت. 

ماوەی ساڵێك زیاترە پێلێی تەمەن ٨٢ ساڵان چارەسەری كیمیایی وەردەگرێت و شێرپەنجە بە هەریەك لە سییەكان، جگەر و ریخۆڵەكانیدا بڵاوبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن