گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران

کوردستان

04/12/2022     ژمارەی بینراو 283

راچڵەكین-

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگری كەشوهەواوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانیان راگرتوە.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانە بەهۆی نالەباری كەش و هەواوە تا كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ راگیران.

لە بەرە بەیانی ئەمڕۆوە تەمومژێكی چڕ چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عیراقی گرتووەتەوە و تا ئێستا جگە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، فڕۆكەخانەی بەغداش گەشتەكانی راگرتووە. 

جیهاد دیوان بەڕێوبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق، رایگەیاندووە، بەهۆی تەمومژێكی چڕ لە ئاسمانی بەغدا و كەمبوونەوەی مەودای بینین لە بەشێكی شارەكانی عێراق، گەشتە ئاسمانیەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن