عەبدوڵڵا پەشێو چی بە لەتیف هەڵمەت دەڵێت

کەلتوور

04/12/2022     ژمارەی بینراو 1086

دوا دیوانت، ھەم نامە بوو ھەم جنێو!

نامەی عەبدوڵا پەشێو بۆ لەتیف ھەڵمەت

برای شاعیرم كاك ھەڵمەت

دیوانەكانتم بەڕێزەوە پێگەشتوون، دووا دیوانت ھەم نامە بوو، ھەم جنێو! كوڕی باوكم، ئەوا خوا كونە شیعرێكی وای لە تۆ كردۆتەوە، كە ماڵی من و ھەزارانی وەكو منی پێ ڕووناك دەكەیتەوە! ئەگەر جار جارە كونە شیعرێكی وەھاش لە من بكرایەتەوە ئەوسا نەك بە نامە، بەڵكو بە دیوانە شیعرێكی دیاری دەمتوانی كەمێك قەرزەكەت بدەمەوە. ھەرچۆنێ بێ گیانە، دوای نوسینی ئەم چەن دێڕە، چیتر خۆم بە قەرزارت نازانم، نەك لەبەر ئەوەی خوا نەخواستە نامەیەكی من دەچێتە ناو تای تەرازووێك، بەرامبەر بە دیاریە بەنرخەكانی تۆ، نە.. بەڵكو لەبەر ئەوەی بۆ تەمەڵێكی وەكو من ناردنی ھەزار كتێب، ئاسانترە لە نوسینی نامەیەك!

بڕوابكە دەیان جار نامەم بۆ نوسیوویت، بەڵام ھەموو جارێ ڕوخسەتم لە ھاوڕێیەتیمان وەرگرتووە، لەباتی تۆ ھەر خۆم نامەكانم خوێندۆتەوە!

لەڕۆژگاری ئێمەدا زۆر جاران تەنەكەی زبڵ، بە دەست پاكتر دەزانم لە سندوقی پۆستە، كیسەڵ بە خۆشبەختر لە پۆستەچی!

پەشێو
برای دڵسۆزتە
٢٣/٥/١٩٨٠ پۆستدام

ئیتر لە دەرگا نادات پۆستەچی/ بوشرا كەسنەزانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن