خانمێكی توڕه
ڕاچڵه‌كین-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارتێكردن به ده‌ربڕینه‌كان له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه، به‌ڵام زۆرینه‌ی خانمان به‌م 5 ده‌ربڕینه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان توڕه ده‌بن.
1-ئه‌و هه‌مووه‌ت خواردوه؟
ئاگاداربه هیچكات ئه‌م ده‌ربڕینه به ئافره‌ت مه‌ڵێ و چونكه ڕه‌نگه مێزی نانخواردنه‌كه به‌سه‌رتدا هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌وڵبده ئه‌م ده‌ربڕینه تاقی نه‌كه‌یته‌وه.
2- ته‌نها هێوربه‌ره‌وه:
كاتێك توڕه‌یه داوای لێمه‌كه هێور ببێته‌وه چونكه ئه‌مه زیاتر توڕه‌ی ده‌كات و واده‌كات زیاتر عینادیت له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی تۆ نیه.
3-زۆر زیاده‌ڕۆی ده‌كه‌یت:
هه‌ركات به ئافره‌ت بڵێیت زیاده ڕه‌وی ده‌كه‌یت ئه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه كۆنتڕۆڵی ئارامی خۆی له‌ده‌ست بدات و زیاتر توڕه ببێت، ئه‌گه‌ر تۆ ئاماده نیت دان به هه‌ڵه‌ی خۆتدا بنێیت ئه‌وه هیچكات ئه‌و تۆمه‌تبار مه‌كه به‌وه‌ی زیاده ڕۆی ده‌كات.
4-تۆ تێكچویت؟
ئه‌گه‌ر به خانمێك بڵێت له‌كاتی توڕه‌بونیدا تۆ تێكچویت ئه‌وه وای لێ ده‌كه‌یت به ڕاستی شێت ببێت و زۆر به ئاسانی بۆت ئارام نابێته‌وه.
5-ئه‌مڕۆ هاوڕێ كچه‌كه‌ت زۆر جوان بوو:
گومانی تیادا نییه هیچ ئافره‌تێك نییه ئاره‌زووی ئه‌وه بكات وه‌سفی ئافره‌تێكی دیكه بكه‌یت له‌پێش چاوی ئه‌و، كاتێك وه‌سفی هاوڕێ كچه‌كه‌ی بكه‌یت ئه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه لێت توڕه ببێت.