وێنە؛ پەرستگایەکی مێژوویی لە کوردستان دۆزرایەوە

کەلتوور

18/12/2022     ژمارەی بینراو 269

راچڵەکین –

دووەم پەرستگا لە قەڵای کۆرزوت لە پارێزگای وانو باکووری کوردستان دۆزرایەوە کە لە سەردەمی شای ئورارتوو مەنوا بنیاد نراوە و مێژووەکەی بۆ سەدەی نۆیەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

لە میانی کارەکانی کنە و پشکنینی ئەمساڵ لە قەڵای کۆرزوت لە قەزای مورادییە سەر بە پارێزگای وان کە لە سەردەمی ئورارتووییەکان بنیاد نراوە دووەم پەرستگا دۆزرایەوە.

سەباحەددین ئەردۆغان مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی یوزونجویڵ/وان، رایگەیاند سەریان سووڕماوە لەوەی پەرستگای دووەمیان لەو ناوچەیە دۆزیووەتەوە کە پێشتر پەرستگای یەکەمی لێ دۆزراوەتەوە، وتی: "لە نزیک پەرستگاکەش ژمارەیەک گۆڕی گرنگمان دۆزینەوە".

سەباحەددین ئەردۆغان بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لە قەڵاکەدا ژمارەیەک گۆڕی جیاواز دۆزراونەتەوە، وتی: "هەروەها ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل و پێداویستیی کانزایی و سیرامیکی و کەلوپەلی مردووان کە هی سەردەمی ئورارتووییەکانن دۆزراونەتەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن