راچڵەکین –
دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ بە سەر کۆتاییهاتنی
جامی جیهانیی، کیلیان ئیمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان
دەستی بە مەشق کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیمباپێ بە شێوەیەکی چاوەروان
نەکراو گەڕایەوە بۆ ناوەندەکانی مەشقی یانەکەی.
هەژماری پاریس سانجێرمان لە تویتەر
بڵاویکردەوە "رۆژی چوارشەممە کیلیان ئیمباپێ گەڕایەوە بۆ مەشقەکان".
گەڕانەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ مەشقکردن
بە هەنگاوێکی سەرنجراکێش دادەنرێت، چونکە هەر یاریزانێکی بەشداربووی جامی جیهانیی،
دەتوانێت لانیکەم 10 رۆژ پشوو وەربگرێت.
ئیمباپێ لە یاری کۆتایی بەرامبەر بە ئەرجەنتین
وانت سێ گۆڵ تۆمار بکات و خەڵاتی کۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەشی بەدەستهێنا.