وێنە؛ خێڵێکی ئەمازیغییەکان بە سەما یادی سەرکەوتن بەسەر فەڕەنسییەکان دەکاتەوە

کەلتوور

04/01/2023     ژمارەی بینراو 412

راچڵەکین -


سەمای تاکوبا ئاغار کە یەکێکە لە چالاکییە فۆلکلۆرییەکانی خێڵی توارەگ کە لە بیابانی گەورە لە باشووری جەزائیر دەژین و بە "پۆشینی رەنگی شین" ناسراوە، لە کاتێکدا وەک چالاکییەک بۆ بەرزڕاگرتنی خەبات لە پێناو سەربەخۆییدا لە بەرامبەر داگیرکەری فەڕەنسی ئەنجام دەدرا، ئێستا بووەتە هێمایەکی کولتووری و بەردەوامی پێ دەدرێت.

توارەگ کە لە جەزائیر بە "تاواریق" ناسراون و جگە لە جەزائیر هەروەها لە لیبیا، مەغریب، نیجەر، چاد، مالی و بورکینا فاسۆدا دەژین؛ بە خێڵێکی مەزن ناسراون کە لە بیابانی گەورە نیشتەجێ بوون.

ئەم خێڵە کە بەشێکە لە گەلی ئەمازیغی، مسوڵمانن و بە سێ شێوەزاری جیاوازی زمانی ئەمازیغی دەدوێن. ئەوان کە رەنگیان سپییە و لە ئەسمەرەوە نزیکە بە درێژایی مێژوو بەردەوامبوون لە ژیانی کۆچەری لە بیابانی گەورە و زۆربەیشیان لەسەر شێوازی کولتووری خۆیان بەردەوامن لەو وڵاتانەی تیایاندا دەژین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن