پرتەقاڵی سوور
ڕاچڵهكین-
کۆمەڵەیەک جۆری پرتەقاڵە بچوکترو کەم دەنک تر لە جۆرەکانی تر بەڵام دەوڵەمەندتر و بەسودتر لەوان درەنگتر پێ دەگەن، رەنگە سورەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مادەی (Anthocyanine)کە ڕەنگێکی سروشتیە و لە میوەکاندا هەیە پێویستە بۆ مرۆڤ.
نیشتمانی ڕەسەنی ئەم دارە جزیرەی صقلیه وڵاتی ئیتالیایە کەدەکەوێتە ناو دەریای ناوەڕاست و لە ئێستادا لە ئیسپانیاو فرنساو لەمەغربی عەرەبی ولە ئەمریکا لە کالیفۆرنیا فلۆریدا بەرهەم دەهێنرێت.
ئاوهەواو جۆرەکەی کاریگەری هەیە لەسەر ڕەنگەکەی، و ئاوهەوای گەرم وشک ڕەنگە سوورەکەی زیاتر دەکات، نزم بوونەوەی پلەی گەرمی لەشەودا توێکڵەکەشی ڕەنگی سوری لەسەردەردەکەوێت.
ئەم پرتەقاڵە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین(A,g,c)وە کالیسێومی باشی تێدایە، شەربەتە کەی ڕەنگێکی جوانی هەیەو بەتام وبەسود ترەلە پرتەقاڵی دیکە .
ئا: لوقمان عمر