دەزانیت نیو بەنج چۆنە بۆ چ نەشتەرگەرییەك بەکاردێت؟

تەندروستی

19/01/2023     ژمارەی بینراو 486

راچڵەکین –

نیو بەنج چییە ؟
نیو بەنج بریتییە لە بەنج کردنی لە ناوک بەرەو خوارەوەی جەستەی نەخۆشەکە تا هەست بە ئازار نەکات، و تەنها بۆ ئەو نەشتەرگەرییانە بەکاردێت کە لە ناوک بەرەوە خوارن، ڕێگەیەکی سەلامەتە بۆ نەشتەرگەری، دەکرێت ئازاری دوای نەشتەرگەری کەم بکاتەوە و پێویستت بە دەرمانی ئازارشکێن نەبێت.

*دەکرێت بۆ چەندین جۆری نەشتەرگەری بەکاربێت وەک:
-نەشتەرگەری فتقی ناووک
-دانانەوەی کڵاوەی ئەژنۆ یان پێ
-دەکرێت لەکاتی مناڵ بوون بەکاربێت
-نەشتەرگەری جومگەی سێبەندە

هەندێک لە نەخۆشەکان لەدوای ئەم بەنجە تووشی ژانەسەرێکی زۆر دەبن، هەروەها هێڵج و ڕشانەوە بۆماوەی (٣-١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمە هیچ ترسێک نییە و بە چەند ڕێنماییەک چارەسەر دەکرێت.

ئایا نیو بەنج دەبێتە هۆی نەخۆشی فەقەرات یاخود ئازاری بەردەوامی پشت؟
وەڵام: نەخێر بەهیچ جۆرێک ئەم بەنجە نابێتە هۆی دروست بوونی کێشەی بەردەوامی پشت بۆ نەخۆشەکە

ئەژین هاشم عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن