راچڵەکین –
سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختدەکاتەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی
دۆلار کاتییە و کابینەی حکومەتەکەشی لە تەواوکردنی پرۆژە یاسای بودجە نزیک
بووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق،
لە میانی وتەیەکی کە لە ساڵیادی تیرۆرکرانی محەمەد باقر حەکیم پێشکەشی کرد، باسی
لە پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کرد و رایگەیاند، کۆمەڵێك بڕیاری بوێرانەیان داوە
بۆ راگرتنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
جەخستیشیکردەوە کە لەگەڵ ئەوەی هەڵکشانی نرخی دۆلار خواستی
حکومەت نەبووە، بەرزبوونەوەکەشی کاتییە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆك وەزیرانی عیراق
رایگەیاند لە تەواوکردنی پرۆژەیاسای بودجە نزیكبوونەتەوە و بودجەکەش جیاواز دەبێت لەوانەی
ساڵانی رابردوو.
سوودانی دووپاتیشیکردە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و
کارکردن بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەکانی عیراق بەردەوام دەبن.