دادگای توركیا لەبارەی بكوژانی خێزانەكەی دهۆك بڕیاریدا

کوردستان

23/01/2023     ژمارەی بینراو 1276

راچڵەكین-

دادگای توركیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ چوار لەو پێنج كەسە دەركرد كەبەتۆمەتی تێوەگلانیان لە كوشتنی خێزانە كوردەكە دهۆك لەشارۆكەی نسێبین لەشاری مێردین، دەستگیركرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، داواكاری ماردین، بڕیاری زیندانیكردنی بۆ چوار لەو دەستگیركراوانە دەركرد ( ف. ئا، ئا. ك، م. ی و چ. ب) بەتاوانی:"ئەنجامدانی تاڵانی بە شەو، شاردنەوەی تاوان، شاردنەوەی بەڵگەی تاوانێكی دیكە یان بە مەبەستی دەستگیرنەكردن ئەنجامدانی كوشتن و ئەنجامدانی تاڵانی بە زۆری چەك"، هاوكات، دادگای مێدرین بڕیاریدا بەئازادكردنی گومانلێكراوی پێنجەم ( م.ش) بەكەفالەت.

رۆژی 19-1-2023، دوو خێزان لە پارێزگای دهۆكەوە پێكەوە رۆیشتن بۆ ئامەد، یەكێكیان بۆ چارەسەری پزیشكی و یەكێكی دیكە بۆ سەردانی كوڕەكەیان، بەڵام لە رێگەی مێردین لە ئۆتۆمبێل دابەزێندراون و بە گولـلە لە سەریان دراوە و چوار كەسیان لە شوێنی رووداوەكە گیانیان لەدەستدا، یەكێكی دیكەشیان بە سەختی بریندار بوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن