بەڤیدیۆ، پاریس بە حەوت گۆڵەوە خۆی گەیاندە قۆناغی 16

وەرزش

23/01/2023     ژمارەی بینراو 69

ڕاچڵەکین سپۆرت - 


لە یارییەکانی قۆناغی 32 ی جامی فەڕەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان پێشەنگی خولی پلە یەکی فەرەنسی رووبەڕووی یانەی پایس دی کاسیڵ بوویەو کە لە خولی پلەی شەشی وڵاتەکە یاریی دەکات.


لە ئەنجامدا یانەی پاریس گۆڵبارانی یانەی خاوەن یاریگای کرد و یارییەکە بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێ وەڵام کۆتاییهات، هەر حەوت گۆڵەکە مباپێ 5 گۆڵ و نێیمار و سۆلێر تۆماریان کرد.


بەم ئەنجامەش یانەی پاریس خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی جامی فەرەنسا و هەروەها یانەی دی کاسیڵ ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.


ڤیدیۆ:


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن