بەڤیدیۆ، ئینتەرمیلان کەوتە داوی ئیمپۆلی یەوە

وەرزش

23/01/2023     ژمارەی بینراو 71

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یاریەکانی گەڕی 19 یەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵی، یانەی ئینتەرمیلان لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە یانەی ئیمپۆلی دووچاری شکستبوو.

 

ئینتەرمیلان هەرچەندە فشاری زۆری خستبۆوە سەر گۆڵی ئیمپۆلی، بەڵام لە خولەکی 40دا میلان سکرینیاری بەرگریکاری بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا و ئەرکی کوڕانی ئینزاگی قورسکرد.

 

لە تایمی دووەمدا یانەی ئیمپۆلی کەمبوونەوەی یانەی ئینتەری بەهەل زانی و فشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی نیرازۆری و تاکوو لە خولەکی 66 دا تۆماسۆ بالدانزی تۆڕی گۆڵی ئینتەری هەژاند و یارییەکە بەو گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان لەکۆی 19 یارییدا 37 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە، ئیمپۆلی بە 25 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن