بەڤیدیۆ، کەین سێ خاڵی گرنگی بۆ تۆتینهام بەدەستهێنا

وەرزش

23/01/2023     ژمارەی بینراو 80

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە یارییەکانی هەفتەی 21 ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتینهام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فۆلهام و بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

 

کوڕانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دوو یاریی ڕابردوویان بەرانبەر ئارسیناڵ و مان سیتی دووچاری شکستبوون، بەڵام ئەمشەو گەڕانەوە ڕێچکەی سەرکەوتن و توانیان سێ خاڵی زۆر گرنگ بەدەستبهێنن و بە گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتاییهان بە یارییەکە هێنا، تەنها گۆڵی یارییەکە هاری کەین سەرکردەی یانەکە بە لە خولەکی 45 دا تۆماریکرد.

 

بەم ئەنجامەس یانەی تۆتینهام لەکۆی 21 یارییدا 36 خاڵی هەیە لە پلەی پێنجەمدایە، فۆلهام بە 31 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن