وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجییەكانی ئەمساڵ گشتاندنێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

24/01/2023     ژمارەی بینراو 312

راچڵەكین –

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی خەرجییەكانی ئەمساڵ، گشتاندنی دارایی ژمارە 2 بڵاودەكاتەوەو سەرجەم پاداشت و هاوكارییەكانیش رادەگرێت.

بەگوێرەی ئەو گشتاندنەی، كە ئەمڕۆ سێشەممە، بەواژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی، ئاڕاستەی گشت وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراوە، سەرجەم پاداشت و هاوكارییەكان رادەگیرێن، جگە لەو حاڵەتانەی كە رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیریان و وەزارەتی دارایی هەیە، هەروەها نابێت بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، هیچ فەرمانبەرێك شاندو سەفەری دەرەوەی وڵات بكرێت.

دەقی گشتاندنەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن