بەڤیدیۆ، کیمیچ بایرنی لە شکست ڕزگارکرد

وەرزش

24/01/2023     ژمارەی بینراو 69

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 17 یەمی خولی پلە یەکی ئەڵمانی، یانەی بایرن مونشن لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی کۆڵنی کرد.

 

باڤارییەکان کە لە ساڵی 2023 دا نەیانتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک تۆماربکەن، نزیکبوون لەوەی ئەم یارییەش توشی شکست ببن، بەڵام کیمیچ بە لێدانی ساڕوخی بووە فریاد ڕەسی مونشن.

 

سەرەتا لە خولەکی 4دا ئەلیاس سخیری تونسی توانی تۆڕی گۆڵی باڤارییەکان بهەژینێت، بەڵام کیمیچ لە خولەکی 90دا توانی یارییەکە یەکسانبکاتەوە و یانەکەی لە شکست ڕزگارکرد و خاڵێکی گرنگی بۆیان بەدەستهێنا.

 

بەم ئەنجامەش یانەی بایرن مونشن لەکۆی 17 یارییدا 36 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی خولەکەیە و کۆڵن بە 21 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی 10 یەمدایە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن