بارستە هەوایەکی سارد رووی لە کوردستان کردووە

کوردستان

25/01/2023     ژمارەی بینراو 145

راچڵەکین –

کاریگەری باستە هەوایەکی سارد لە سەر کوردستان بەردەوام دەبێت و سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد.

روونیشیکردەوە کە پلەی گەرماش  کەمێک نزم دەبێتەوە.

راشیگەیاند پێشبینی دەکرێت سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە پلەکانی ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن