ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی:كەسێكمان دەستگیركرد كە بەشداربووە لەچەندین كردەی دژ بەمرۆڤایەتی

کوردستان

25/01/2023     ژمارەی بینراو 291

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە كە بەشداربووە لەچەندین كاری تاوانكاریدا.
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:" پاڵپشت بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ، رەزامەندی دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەكانمان بە هاوكاری  ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، تیرۆریستێك دەستگیر دەكات كە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی دژ بەمرۆڤایەتی ."

ئەوەش هاتووە:"تیرۆریستی دەستگیركراو  (ع ، ق ، م) لەساڵی (٢٠١٤) پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە دەكات و بەیعەت بە تیرۆریستی  كوژراو (مصعب محمود عبدالعزیز )  دەدات و بەشداری شەڕەكانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی كردوە "

"لەساڵی (٢٠١٥) چۆتە سنوری قەزای حەویجەو بەشداری چەندین كردەوەی تیرۆریستی كردوە و چەند جارێكیش بەسەختی بریندربووە."

"لەساڵی (٢٠١٨ ) گواسراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان ( دووزخورماتوو - كفری ) وەك چەكداری شەڕكەر هێڵراوەتەوە و شەوی   (۱٨ / ١٩ ی  ١ ی  ٢٠٢٣  ) هاتۆتە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی هەڵهاتنی بۆ  دەرەوەی هەرێم بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیركرا و روبەڕووی یاسا كرایەوە ."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن