فراکسیۆنی یەکێتی: بڕیارێکی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوك راگیرا

کوردستان

25/01/2023     ژمارەی بینراو 200

راچڵەکین –

دوای هەوڵەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارێکی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوك بۆ گۆڕینی قائیمقامی قەزای داقوق راگیرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند خەڵکی قەزای داقوق و ڕای گشتی ئاگادار دەکەین، بڕیارێکی راکان جبوری بۆ دانانی کەسێکی عەرەب وەك قائیمقامی داقوق راگیرا و روونیکردەوە "دوای ھەوڵ و فشارەکانمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بە دانانی کەسێک بە قائیمقامی قەزای داقوق لە پێکھاتەی عەرەبی لە کاتێکدا پۆستەکە پشکی کوردە، بە خۆشحاڵییەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ھاتنەسەرخەت و بڕیارەکەی پارێزگار جێبەجێ ناکرێت".

لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا هاتووە: "سوپاسی زۆرمان بۆ دانیشتوانی خۆشەویستی داقوق کە بەگەرمییەوە بە دەمەوەھاتنیان پیشاندا بۆ بانگەوازەکەمان و خۆپیشاندان و مانگرتن لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزاکە".

ئەوەشیخستەڕوو کە بەھۆی راگرتنی بڕیارەکەوە چالاکییە مەدەنییەکەیان ئەنجام نادەین و "چاودێریی وردی دۆخەکە دەکەین و بەھیچ جۆرێک پێشێلکردنی ماف و پشکی کورد وەک پێکھاتەیەکی سەرەکیی قبوڵ ناکەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن