وەزیری پلاندانان: داوای چارەسەری دەستووریی بۆ کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەکەین

کوردستان

25/01/2023     ژمارەی بینراو 143

راچڵەکین –

وەزیری پلاندانان جەخت لە چارەسەری دەستووریی بۆ کێشەکانی هەریمی کوردستان و بەغدا دەکاتەوە و داوای پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکات لە پرسی ناوچە دابڕێندراوەکاندا،

ئەمڕۆ چوارشەممە، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بەسەرۆکایەتی کلاودیۆ کوردونی جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردن لە عیراق.

لە دیدارێکدا باس لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا بەتایبەت لە پرسی بودجە و وزە و مادەی ١٤٠ .

وەزیری پلاندانان دیدی هەرێمی کوردستانی بۆ شیکردنەوە لەبارەی کۆبونەوە و سەردانەکانی وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغدا و وتی بەردەوام خوازیاری ئەوە بوینە کێشە و گرفتەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتنی هاوبەش چارەسەر بکرێن بەتایبەت لە پرسی بودجە و وزە.

هەر لە دیدارەکە دارا رەشید ئاماژەی بە هەنگاوەکانی کاراکردنەوەی لێژنەی باڵای مادەیی (١٤٠) و نەهێشتنی هەموو ئەو بەربەستانە کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وتیشی پاڵپشتی و هاوکاریەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئەم پرسە گرنگ و پێویستن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن