لیلیان تورام هیوا بە یانەی بەرشلۆنە دەبەخشێت بۆ کڕینی کوڕەکەی

وەرزش

25/01/2023     ژمارەی بینراو 89

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لیلیان تورام ئەستێرەی پێشووی فەڕەنسی لەبارەی ئەگەری یاریکردنی مارکۆسی کوڕی لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا لێدوانیدا.

مارکۆس تورام یاری بۆ بروسیا مۆنشنگلادباخ دەکات، ناوی ئەویش پەیوەندی بە گواستنەوەی بۆ زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپاوە هەبووە، کە بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید و بایرن میونشن سەرۆکایەتی دەکەن.

لیلیان لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕادیۆی "RAC1"ی ئیسپانیا وتی: "هەموو یاریزانێک خەونی یاریکردنی بۆ بەرشەلۆنە دەبینێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرشەلۆنە وردە وردە خەریکە بەهێز دەبێتەوە، پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیایە، منیش زۆر دڵخۆشم بۆ بەرشەلۆنە و چاڤی".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن