ڕاچڵەکین سپۆرت -
سبەینێ پێنجشەممە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ و لە یاریی دێربی مەدریدا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەیەک دەگەن.
ماوەی چەند هەفتەیەکە کارلۆ ئەنچیلۆتی بێبەشە لە تواناکانی ئالابای نەمساوی و بەرگریکاری مێرێنگێ، بۆ یاریی دێربی ئامادەیە و لە پێکانەکەی باشبووەتەوە.
بەڵام هەریەک لە چوامینی فەڕەنسی و هازاردی بەلجیکی و لوکاس ڤازکێز و کارڤاخاڵ ئیسپانی بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابن.
لیستی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەرانبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید :
گۆڵپارێز : کۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز
هێڵێ بەرگریکار : میلیتاو ، ئەلابا ، ناچۆ ، ڕۆدیگێر ، ڤاییخۆ ، ئۆردۆزیۆلا ، مێندی
هێڵێ ناوەند : کروس ، مۆدریچ ، سیبایۆس ، کاماڤێنگا ، ڤالڤێردی ، ماریۆ مارتین ، ئەریباس
هێڵی هیرشبەر : بێنزێما ، ڤینیسیۆس ، ئەسینسیۆ ، ڕۆدریگۆ ، ماریانۆ