زلاتان هێرش دەکاتە سەر یاریزانانی ئەرجەنتین

وەرزش

25/01/2023     ژمارەی بینراو 52

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بە توندی هێرش دەکاتە سەر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

 

زلاتان لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت:"میسی بە باشترین یاریزان دادەنرێت لە مێژوودا، هەمووکات یادی دەکرێتەوە بەهۆی بردنەوەی دوایین مۆندیال لە قەتەر".

 

ئیبرا وتیشی:" جێگای داخە کە مباپێ لە یاری کۆتایی مۆندیال 4 گۆڵی تۆمار کرد و نەیتوانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت، بەڵام پێشتر نازناوەکەی بردەوە و دووبارە بەدەستی دەهێنێتەوە".

 

زلاتان لەکۆتاییدا وتی:"من ئەوەندە دڵتەنگ نیم بۆ مباپێ وەک ئەوەی بۆ یاریزانە ئەرجەنتینیەکان دڵتەنگم، چونکە هیچ شتێکی تر نابەنەوە، مێسی هەموو شتێکی بردەوە و ئەمەش ئەوەیە کە لە یادەوەریدا دەمێنێتەوە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکان ڕەفتارێکی خراپیان کرد و ڕێزیان لێ ناگیرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن