ڕاچڵەکین سپۆرت -
دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید پێی وایە دەبێت یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا دوای کۆتایی هاتنی کاتی ئاسایی ڕاستەوخۆ بچێتە لێدانی یەکلاکەرەوە و کاتی زیادکراو یاریی نەکرێت.
لە ئێستادا زۆربەی جامەکان لە قۆناغی کرانە دەرەوە ئەگەر یاریی لە کاتی ئاساییدا بە یەکسانبوون کۆتایی بێت ئەوە پەنادەبرێتە کاتی زیادکراو و 30 خولەکی تر یاریی دەکەن و دواتر لێدانی یەکلاکەرەوە دەکەن.
سیمیۆنی لە کۆنفرانسێکدا پێش یارییەکەی دێربی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پاشا ڕایگەیاند، پێویستە ڕاستەوخۆ بچێتە لێدانی لێدانی یەکلاکەرەوە، و پەنا بۆ کاتی زیادە نەبەین".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە نیوەی وەرزداین و یارییکردنییەکی زۆرمان لە پێشە، بەڕای من پێویست ناکات لە جامی شا کاتی زیادکراو یاریی بکەین و پێویستە ڕاستەوخۆ یارییەکە دوای کاتی ئاسایی بجێتە لێدانی یەکلاکەرەوەکان".