پێش ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكه‌یت ئه‌م پرسیارانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ بكه‌

ستایل

31/03/2020     ژمارەی بینراو 1594

هاوسه‌رگیری

ڕاچڵه‌كین-
هاوسه‌رگیری و پێكهێنانی ژیانێكی نوێ پێویستی به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ هه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری بكه‌یت باشتر وایه‌ ئه‌م پرسیارانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ بكه‌یت و لێكدانه‌وه‌ بۆ وه‌ڵامه‌كانیان بكه‌یت  بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت كه‌سایه‌تی كه‌سی به‌رامبه‌ر تا چه‌ند له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی تۆدا ده‌گونجێت.

1- منداڵی ده‌وێت؟
باسكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ پێش هاوسه‌رگیری زۆر گرنگه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گونجان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ڕوبدات ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ یه‌كتر جیاببنه‌وه‌.

2-ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی‌:
ناكرێت بڵێیت من هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كه‌م ته‌نها ناوی باوكی یان دایكی بزانیت، باشتر وایه‌ پێش هاوسه‌رگیری زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ت بزانیت.

3-ڕاستی ئه‌و كاتێك توڕه‌ ده‌بێت:
زۆر پێویسته‌ دۆخی توڕه‌بوونی ئه‌و كه‌سه‌ بزانیت كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت تا چه‌ند ده‌توانێت خۆی بگرێت و هه‌ڵه‌ نه‌كات.

4-چۆن له‌ جه‌ژنه‌كاندا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت:
ده‌یه‌وێت له‌ پشووی جه‌ژنه‌كاندا له‌گه‌ڵ تۆ یان به‌ ته‌نها به‌سه‌ری ببات؟ 

5-ناپاكی بۆ ئه‌و مانای چییه‌؟
گرنگه‌ بزانیت ناپاكی بۆ ئه‌و مانای چییه‌؟ ئایا ناپاكی لای ئه‌و په‌یوه‌ندی سێكسیه‌؟ یان خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كوڕت به‌هه‌مان شێوه‌ پێی ده‌وترێت ناپاكی؟

6-دۆخی له‌كاتی نه‌خۆشیدا:
پێویسته‌ زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌زاجی ئه‌و كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ئارامه‌ یان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات گرنگی پێ بده‌یت؟ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بزانیت چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌یت.

7-ڕاستی هاوڕێكانی:
هه‌ندێكجار هاوڕێ لایه‌نی شاراوه‌ی‌ كه‌سه‌كان ئاشكرا ده‌كات، باشتر وایه‌ ڕاستی هاوڕێكانی بزانیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕاستی زیاتر له‌سه‌ر هاوبه‌شی ژیانت بزانیت.

8-ئاره‌زووی چ مۆسیقایه‌ك ده‌كات:
ڕه‌نگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌مێك پێكه‌نیناوی بێت له‌ لات به‌ڵام خراپ نیه‌ ئه‌گه‌ر بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ی‌ تۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت بۆ گه‌شتێكی دوور به‌یه‌كه‌وه‌ گوێ له‌ گۆرانیه‌ك بگرن.

9-ئامانجه‌ دوور و نزیكه‌كانی چییه‌:
ده‌بێت بزانیت ئه‌و ئامانجه‌ دوور و نزیكانه‌ی‌ ئه‌و بۆ ژیانی هه‌یه‌تی چییه‌ و تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی تۆ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ و تا چه‌ند ده‌توانن ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن له‌ داهاتودا.

10-چۆن ڕه‌فتار ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خزمه‌تگوزارن:
 له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری ڕه‌فتار ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن