ڤیدیۆ: دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌ساتێكی دیكه‌ ڕووی له‌ چین كردوه‌

مەڵتی میدیا

31/03/2020     ژمارەی بینراو 3357

ئاگر له‌ دارستانه‌كانی هه‌رێمی سیتشوان له‌ باشووری ڕۆژ ئاوای چین كه‌وته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

ئاگر  له‌ دارستانه‌كانی  هه‌رێمی سیتشوان له‌ باشووری ڕۆژ ئاوای چین كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 19 كه‌س بریندار بوون و 18 یان له‌ پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ بوون.

ئه‌م ئاگره‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی ناوخۆی له‌ هه‌رێمی سیتشوان كه‌وتۆته‌وه‌ و زۆر خێرا له‌ چیاكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه‌ زۆر بڵاوبۆته‌وه‌ .

هه‌رێمی سیتشوان نزیكه‌ی‌ 2200 كیلۆمه‌تر له‌ په‌كینی پایته‌خت دووره‌ و به‌هۆی ئه‌م ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ 1200 كه‌س له‌ ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌ی‌ ئاواره‌ كردوه‌.

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن