مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ده‌گوێزرێنه‌وه
ڕاچڵهكین-
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆ بڵاوبۆته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه تیایدا چه‌ند دیمه‌نێكی ترسێنه‌ری لاشه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به بارهه‌ڵگر ده‌گوێزرێنه‌وه.
گۆڤاری "میترۆ" ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه ئه‌م گرته ڤیدیۆیه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی "برۆكلیم" له ناوچه‌ی فۆرت گرین له شاری نیویۆرك كه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و ئه‌م ڤیدیۆیه ترسێكی زۆری خستۆته دڵی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكیه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت لاشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌ڕێی بهرزكهری چهتاڵیهوه ده‌خرێنه ناو بارهه‌ڵگرێكی ساردكه‌ره‌وه.
پیاوێك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت" ئه‌مه ڕاستییه ئه‌مه نه‌خۆشخانه‌ی برۆكلینه و لاشه‌كان له‌ڕێی بارهه‌ڵگری ساردكه‌ره‌وه ده‌گوێزرێته‌وه و ئه‌مه گاڵته نییه و ئه‌م ڤیدیۆیه واتلێده‌كات مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌ند وه‌ربگریت"
تا ئێستا له نیویۆرك زۆرترین ژماره‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و گه‌یشتۆته 1228 كه‌س و دواتر ویلایه‌تی واشنتن ه كه 219 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دواتر هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی نیوجێرسی و لۆیزیانا و میشگن و كالیفۆرنیا دێن.