ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕیال مەدرید ماوەیەکی زۆرە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی لە هێڵی هێرشبردن لەدەست داوە.
دوێنێ شەممە، یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی پێکانی ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیکی ڕاگەیاند، لە مەشقەکانی تیپەکەدا.
یانە شاهانەییەکە دوێنێ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: دوای ئەو پشکنینانەی کە لەسەر یاریزانەکەمان ئیدین هازارد لەلایەن خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە ئەنجامدرا، دەستنیشانکرا کە تووشی پێکانێکی ڕیشاڵی بوو لە ئەژنۆی چەپیدا”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، ماوەی ئامادەنەبوونی هازارد بەهۆی پێکانەوە لە نێوان 4 بۆ 5 هەفتە دەبێت.
بۆیە ئەستێرە بەلجیکییەکە لە جامی جیهانی یانەکاندا بەشداری ناکات، جگە لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شا بەرامبەر بەرشەلۆنە (٢ی ئازار).
جێگای سەرنجە ڕیال مەدرید لە یارییەکەی بەرشەلۆنەشدا خزمەتەکانی فێرلاند مێندی بەرگریکاری چەپی فەرەنسی لەدەست دەدات.
شایەنی باسە یانەی ڕیال مەدرید ئامادەکاری دەکات بۆ گەشتکردن بۆ مەغریب بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکاندا، کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەر یانەی ئەهلی میسری لە قۆناغی پێش کۆتایی یاریی دەکات.