شازاده چارلز
ڕاچڵه‌كین-
شازاده چارلز نوێترین ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كردوه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئێستا چاكبۆته‌وه.
یه‌كه‌م جێنشینی خێزانی شاهانه دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا نوێترین ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو پزیشكه‌كان پێیان وتووه چاكبۆته‌وه به‌ڵام هێشتا له‌ژێر چاودێریدایه و كه‌ره‌نتینه كراوه و دوره‌په‌رێزه.
شازاده چارلز جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه پێویسته زۆر گرنگی به ته‌ندروستی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن بدرێت و ده‌شڵێت" له زۆر ڕوه‌وه مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بێزاركه‌ره و له‌پڕێكدا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه هه‌یكه‌لی خێزان و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تێك‌شكان"
چارلز ده‌شڵێت" له ئێستادا كه پزیشك و په‌رستار وته‌واوی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی كه بڕبڕه‌ی پشتی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستین له وڵاته‌كه‌دا وه‌ك پاڵه‌وان ده‌جه‌نگن بۆ ڕزگاركردنی ڕۆحی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له ژووری چاودێری چڕدان و نزا و نوێژه‌كانمان بۆ پاراستنی ئه‌وان ده‌بێت و كاره‌كانیان مایه‌ی شانازی ئێمه‌ن"