ڤیدیۆ؛ لەبەرئەوەی کچەکەیان پێنەدا، بە بۆمب هێرشیکردە سەر ماڵی باوکی

هەمەڕەنگ

11/02/2023     ژمارەی بینراو 930

راچڵەکین –

گەنجێک بە سێ بۆمب هێرشیکردە سەر ماڵی خۆشەویستەکەی لە لوبنان، بە هۆی ئەوەی باوکی رازی نەبووە کچەکەی پێبدات.

میدیای لوبنان بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی رامیای باشووری وڵاتەکە، گەنجێك بە سێ بۆمب هێرشیکردە سەر ماڵێك، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکە و سووتانی دوو ئۆتۆمبێل.

هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەن ماڵەکە ئامادەنەبووە کچەکەی بدات بەو گەنجە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە دوو رۆژ لەمەوبەر گەنجەکە، کچەکەی خۆشەویستی رفاندووە و دواتر بە پێی رێککەوتنێک و بەو مەرجە کچەکەی گەڕاندووەتەوە کە بە فەرمی بچێتە داوای.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن