راچڵەکین –
کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوای کوردستان سارد بێت و لە ئەمشەوەوە تا
بەرەبەیانی سبەینێ ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشوهەوا سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە
ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.
سەبارەت بە سبەینێش رایگەیاند ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە
سنووریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
ئەوەشیخستەڕوو بەرەبەاینی سبەینێ ئەگەری بەفربارین لەسەر ناوچە سنوورییەکان
هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى