سنگ ئێشە یان سنگە کوتێ
ڕاچڵهكین-
مەبەست لە ئەنجاینا پیکتۆریس، بریتیە لە بونی ئازارێکی توند لە سنگدا کە سەرەکیترین نیشانەی نەخۆشیەکانی کۆرۆنەری دڵە ،کە زیاتر لە کاتی وەرزش، کاری قورس، خواردنی ژەمی قورس، لهم بابهتهدا دكتۆر سۆران محەمەد
پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
هۆکاری سەرەکی سنگ ئێشە چیە ؟
لاسەنگی گەیشتنی ئۆکسجین بە دڵ و ئەو بڕە پێویستەی کەدڵ دەیەوێت بۆ ئەنجامدانی فرمانەکانی.
-نەخۆشی کۆرۆنەری دڵ چیە ؟
مەبەست لەم نەخۆشیە بریتیە لە نا ئاسایی بوون و ڕەق بوون و تەسک بوونی ئەو بۆریە خوێنانەی کە خۆراک و ئۆکسجین بەدڵ دەبەخشن.
-هۆکارەکانی نەخۆشی کۆرۆنەری دڵ چیە ؟
1- بەرزی پەستانی خوێن (زەخت)
2-نەخۆشی شەکرە
3- بەرزی چەوری خوێن
4- هۆکارە بۆماوەیەکان
5- جگەرە کێشان
6- تەمەن ( پیاوان لەسەروی 45، ئافرەتان سەروی 55 ساڵی)
7- قەڵەوی
8- خواردنەوە کهولیەکان
- نیشەنەکانی نەخۆشی کۆرۆنەری دڵ چیە ؟
سەرهەڵدانی ئازار لە ناوهڕاست و لای چەپی سنگ کە تا نزیکی نیو کاتژمێر دەخایەنێت بە پشودان ئازاری کەم دەبێتەوە
ئازارەکە بەرەو مل و شانی چەپ دەڕوات و لەگەڵیشیدا دڵ تێک چون و ئارەق کردن و هەناسەسواری دەست پێ دەکات
لە هەندێک نەخۆشدا نیشانەکان دەرناکەون.
چۆن چارەسەر دەکرێت ؟
1-چارەسەری ئەم نەخۆشیە پشت بە ڕێژەی تەسک بوون و ڕەق بوونی لولەکانی خوێنی کۆرۆنەری و هۆکارەکانی پێکهاتەی گرفتەکە دەبەستێت ، کەلە ئەنجامدا بە نەشتەرگەی چارەسەر دەکرێت، ئامانجی سەرەکی لەبەکارهێنانی دەرمان بەم چەشنە دەبێت.
2-بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە دەبنە هۆی کرانەو ەو فراوانبوونی بۆڕیەکانی خوێن و هۆکاری گەیاندنی ئۆکسجینی تەواو بەدڵ.
3-بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کەدەبنە هۆی کەمکردنەوەی پێداویستی دڵ بە ئۆکسجین لەڕێگای کەمکردنەوەی کاری دڵ.
4-بەکارهێنانی ئەودەرمانانەی دەبنە هۆی ڕونکردنەوەی خوێن، گەیاندنی خوێن بەدڵ ، کەم کردنەوەی فشاری خوێن
بۆ ڕێگری کردن لەم نەخۆشیە چی بکەین ؟
1- دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
2- ئەنجامدانی وەرزش و کەم کردنەوەی کێشی لەش
3- کۆنتڕۆڵی چەوری خوێن و فشاری خوێن
4- کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن