فوئاد حسێن: بۆ رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی دۆلار نەهاتووین بۆ ئەمریکا

چاوپێکەوتن

15/02/2023     ژمارەی بینراو 663

راچڵەکین –

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق سەبارەت بە دابەزینی نرخی دینار، دەڵێت لێکتێگەیشتنێک هەیە لە نێوان عیراق و ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار. لەسەر دۆسێی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، فوئاد حسێن دەڵێت ئەم کێشانە پێویستە لە رێی یاساییەوە چارەسەر بکرێن.

فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند ئامانجی سەردانەکەمان بۆ ئەمریکا پتەوکردنی پەیوەندییەکانە و یەکێکیش لە بابەتەکان پرسی دراو و بەهای دۆلار بووە و ئەوەشیخستەڕوو کە دراو وردە وردە سەقامگیر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند نەهاتووین بۆ ئەمریکا بۆ رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی دۆلار لە عیراقەوە، لێرەین تا رەوشی دۆلار لە بازاڕی عیراق ڕێکبخەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن