فیلمی كۆنتیجین
ڕاچڵه‌كین-
فیلمه‌كانی تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و په‌تا كوشنده‌كان له مانگی 3 ی ئه‌مساڵدا بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه و له لیستی كۆمه‌ڵه‌ی فیلمه پڕ بینه‌ره‌كاندا بوون له جیهاندا.
له‌ناو ئه‌م فیلمانه" كۆنتیجین" كه ساڵی 2011 به‌رهه‌مهێنراوه و تیایدا باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس ده‌كات له كیشوه‌ری ئاسیا.
له‌م فیلمه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر جۆرێك ڤایرۆس كه به‌هۆی شه‌مشه‌مه كوێره‌وه بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌م سیناریۆیه هاوشێوه‌ی ڕوداوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه مانگی 12 ی ساڵی پار له شاری ووهان له چین بڵاوبۆوه.
جگه له فیلمی "كۆنتیجین" هه‌ریه‌ك له فیلمه‌كانی" فلو " و "پاندیمیك" و چه‌ند فیلمێكی دیكه هه‌یه كه باشتر وایه له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌ماشایان نه‌كه‌یت.
له‌باره‌ی ته‌ماشاكردنی ئه‌م فیلمانه پسپۆڕانی ده‌رونی هۆشداری ده‌ده‌ن، ئیلینا تۆرۆنی پسپۆڕی ده‌رونی له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" میترۆ" ی به‌ریتانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له ئێستادا ته‌ماشای ئه‌م جۆره فیلمانه نه‌كه‌ن چونكه ترس و دڵه ڕاوكێ له ناخیاندا زۆر زیاتر ده‌كات.
له ئێستادا ملیۆنه‌ها مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتینه كراون بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م ببێته‌وه.