وەزارەتی بەرگریی عیراق دەستگیرکردنی چوار چەکداری راگەیاند

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 99

راچڵەکین –

وەزارەتی بەرگریی عیراق دەستگیرکردنی چوار چەکداری داعشی لە کەرکوك و سێ پارێزگای دیکە راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی کەرکوک، سەڵاحەدین، بەغدا و ئەنبار ئەنجامدا.

راشیگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

وەزارەتی بەرگریی عیراق باسی لەوەش کرد کە دەستگیرکراوەکان پاڵپشتی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش دابین کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن