گەندەڵییەكی گەورە لە عیراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق

08/03/2023     ژمارەی بینراو 295

راچڵەكین -

بەهۆی ئەنجامدانی ساختەكاری و بەفیڕۆدانی رسوماتی تۆماركردن، ‎وەزیری داد-ی عیراق دۆسییەی بەفیڕۆدان و ساختەكردن لەپسوڵەی فەرمی بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی رەسافەی یەكەم لە بەغدا، رەوانەی دەستەی دەستپاكی دەكات.

وەزارەتی دادی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، د.خالید شوانی، وەزیری داد، بڕیاریدا بە رەوانەكردنی دۆسییەی ساختەكردنی پسوڵەی فەرمی و بەفیڕۆدانی پارە لەبەڕێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی ڕەسافەی یەكەم، بۆ دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ئەو كەیسە، لیژنەیەك پێكهێنراو دەركەوت كە فەرمانبەرانی لەبەڕێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی رەسافەی یەكەم، هەستاون بەساختەكردنی پسوڵەی فەرمی بۆ بەفیڕۆدانی ڕسوماتی دارایی سەر بەگەنجینەی گشتی، كە یەكێكە لەتاوانە مەترسیدارەكان و بەفیڕۆدانی سەرچاوەكانی دەوڵەت و سامانی گشتییە.

بڕیارە لەدوای رەوانەكردنی دۆسیەكە بۆبەردەم دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی، رێكاری یاسایی لەدژی ئەو فەرمانبەرانە بگیرێتەبەر كە لە گەندەڵییەكە تێوەگلاون و تائێستا ژمارەیان ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن