تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

کوردستان

10/03/2023     ژمارەی بینراو 269

راچڵەكین –

بەهۆی پاككردنەوەو خاوێنكردنەوەی تونێلی پێشڕەو، سبەی تونێلەكە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل دادەخرێت، شارەوانی سلێمانیش داوا لە شۆفێران دەكات، تا كردنەوەی تونێلەكە، رێگای چیای ئەزمەڕ بەكاربهێنن.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، سبەینێ شەممە، بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی، هەڵدەستێت بە پاككردنەوەو خاوێنكردنەوەی تونێلی پێشڕەو.

ئااژە بەوەشكراوە، كارەكانی پاككردنەوەی تونێلەكە لەكاتژمێر 9ی سەرلەبانی دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، بەو هۆیەشەوە ئەو ماوەیەدا رێگای تونێلەكە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی دادەخرێت.

شارەوانی سلێمانی داوای لە شۆفێران كردووە، تا ئەوكاتەی كارەكانی پاككردنەوەو خاوێنكردنەوەی تونێلەك تەواودەبێت، رێگای چیای ئەزمەڕ بەكاربهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن