سەدر بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراوی دەرکرد

عێراق

11/03/2023     ژمارەی بینراو 1221

راچڵەکین –
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا کارەکانی رەوتەکەی لە سنووری پارێزگای دیالە سڕ کرد.

ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر لە وەڵامی نووسراوێکی سەرایا سەلام باڵی سەربازیی رەوتی سەدر رایگەیاند: کارەکانی سەرایا و رەوتەکەش تا کاتێکی نادیار سڕکراون.

بڕیارەکە لە وەڵامی نووسراوێکی بەرپرسی گشتی سەرایا سەلامدا هاتووە کە ئاراستەی موقتەدا سەدری کردووە و ئاگاداری دەکاتەوە لە بەجێگەیاندنی کارەکانی لیژنەیەکیان لە دیالە.

بەڵام موقتەدا سەدر لە وەڵامدا دەڵێت: "هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی سەرایاوە قسە بکات، لە ئێستاشەوە (نەك هەر کارەکانی سەرایا سەلام) تەنانەت کارەکانی رەوتی سەدریش تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە لە دیالە سڕکران".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن