تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە روودانی كارەسات دەدات

کوردستان

03/04/2020     ژمارەی بینراو 32794

راچڵەكین-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر هاوڵاتیان لەماڵەكانیان نەمێننەوەو بێنە دەرەوە ئەوا لەهەر شارێك چەند هەزار كەسێك دەمرێت.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی  لەپەیجی تایبەتی خۆی رایگەیاندوە:"دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەگەر پابەند نەبن بەرێنمایە تەندروستیەكان و لەماڵەكانتان بێنە دەرەوە، وەك ئەمەی ئێستا بكەن، هەرگەرەك و كۆڵانێك چەند كەسێك دەمرن، لەهەر شارۆچكەیەك چەند سەد كەسێك دەمرن، لە هەرشارێك چەند هەزار كەسێك دەمرێت."

دەشڵێت:" پابەندبونتان پابەندبونە بە مانەوەو ژیانتانەوە، پابەند نەبون هەنگاونانە بەرەو كۆتایی و مردن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن