ژمارەی مردن بە بوومەلەرزەکانی باکوور و تورکیا بەرزبووەوە

جیهان

13/03/2023     ژمارەی بینراو 307

راچڵەکین –
ژمارەی مردن بە بوومەلەرزەکانی 6ی شوبات لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ نزیکەی 48 هەزار و 500 کەس بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند بە هۆی بوومەلەرزەکانی 6ی شوباتی رابردووەوە 48 هەزار و 448 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سۆیلو لە ناوەندی كارەساتی لەناكاو و فریاگوزاریی توركیا "ئافاد"ی شاری مەلەتی باکووری کوردستانەوە ئەوەشی خستەڕوو کە شەش هەزار و 660 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بیانی بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن