هەولێر؛ ئامارێكی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران بڵاوكرایەوە

کوردستان

16/03/2023     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین-

بەپێی ئامارەكانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، "نەگوونجان و خیانەتی هاوسەری" هۆكاری یەكەمی جیابوونەوەی هاوسەرانن لەشاری هەولێر.

دادگاكانی باری كەسی، سەربە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی (هەولێر) و دەوروبەری، ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لەنێوان 2-1-2022 بۆ 31-12-2022 لەو شارە بڵاوكردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارە بێت، لەو ماوەیەدا پێنج هەزارو 645 حاڵەتی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران تۆماركراوە.

دیارترین هۆكارەكانی جیابوونەوەش بۆ نەگونجانی هاوسەران و داوێن پیسی ( خیانەت) گەڕاونەتەوە. 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن